بینانس ڕکابەری لیبرا دەکات

کۆمپانیای بینانس ئاماژە بەوە دەکات  دراوێکی بەهێز نمونەی لێبرا دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری پێدەکات.

 

 

کۆمپانیای وەبەرهێنانی دراو ،،پینانس،، ئەوەی ئاشکراکرد بەنیازە گرێ بەستێکی گەورە ئەنجامبدات لە گەڵ ۲۷ کۆمپانیای بواری دراوی ژمارەیی بۆ بەرهەمهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی.

 

بینانس ئەوشی باسکردووە کە کۆمپانیاکەیان پێشینەی هەیە لەبوارەکەدا و مامەڵەیان کردووە بە دراوی ئاسنەوە،  لە ماوەی ڕابردودا توانێوێتی زیاد لە ۱.۲ ملیار دۆلار قازانج بکات لە ڕۆژێکدا.

 

 

دراوی ئەلیکترۆنی لیبرا کۆمپانیای فەیسبووک دروستیکردووە بە بەژداری   ٢٨ کۆمپانیای جیهانی بواری دراو  لەوانەش پیوپەڵ ، ماستەرکارد ، ڤیزا کارد و چەندین کۆمپانیای ئەو بوارە بەشدارییان تێدا کردووە.

 

 

لیبرا لەڕێی فەیسبووک و   وەتسئاپە و ماسنجەر وە  هەموو کەپڵیکەیشنەکانی تریش  دابینکراوە بۆ بەکاربەرانی   تا بەبێ هەبوونی حساب بانکیش بتوانن ئاڵوگۆڕ بە دراوەکەوە بکەن.

 

هەردوو کۆمپانیای بە ناوبانگ بینانس و فیسبووک بە نیازن لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۰ دراوە ئەلیکترۆنییەکانیان بخەنە بازاڕەوە و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت لە زۆربەی مامەڵەکاندا.

 

و. دانا زەنگەنە