چواردە تەقینەوە لە ڕۆژی سەربەخۆییدا

ئەفغانستان لە کوشتار ڕزگاری نابێت لە ئاهەنگەکانیشدا.

 

بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بە میدیاکانی وڵاتەکەیان ڕاگەیان لە شاری جەلال ئاباددا و لە سەروبەندی بە ڕێوەچونی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی چواردە بۆمب و نارنجۆک لە شارەکەدا تەقیونەتەوە.

 

گۆڵزادە سانجار بەرپرسی تیمەکانی فریاگوزاری ڕایگەیاند لە ئاکامی چواردە تەقینەوەدا نزیکەی ۱۲۳ کەس بریندار بوون و برینی هەندێکیشیان سەختە.

 

ئەم ڕووداوانەش لە کاتێکدایە بە هۆی گروپە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەوە لە ماوەی ڕابردوودا لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ٦٦ کەس لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا گیانیان لە دەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

 

و. دانا زەنگەنە