بڕیاردەری ئەنجومەنی جێبەجێکردن سەردانی سنوری قەسرێی کردو تاوتوێی کردنەوەی بازنەی قەسرێ کرا

بڕیاردەری ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی سەردانی سنوری شارۆچکەی قەسرێی کردو هاودیدانی سنورەکەی بەسەر کردەوەو تاوتوێی کردنەوەی بازنەی قەسرێیان کرد.

 

لە سەردانەکەدا عومەر مەرگەیی بڕیاردەری ئەنجومەنی جێبەجێکردن هاودیدانی سنوری شارۆچکەکەی بەسەرکردەوەو پشتیوانی و هەماهەنگی خۆی و ئەنجومەنی بۆ دووپاتکردنەوە بۆجێ بەجێکردنی کارەکانیان و گەیاندنی پەیامەکانی هاوپەیمانی بە هاوڵاتیانی سنورەکە.

 

لە بەشێکی تری سەردانەکەدا بریاردەری ئەنجومەن و هاودیدانی سنورەکە باسیان لە کردنەوەی بازنەی شارۆچکەی قەسری کرد کە سەر بە دەڤەری هەولیر دەبێت و ڕێکارەکانی کردنەوەی گیراونەتە بەر و بڕیارە لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوودا ستافی بازنەکە بەشێوەی هەڵبژاردن دیاری بکرێن و دەست بەکار بن.

 

لە کۆتایی سەردانەکەدا بڕیاردەری ئەنجومەنی جێبەجێکردن سەردانی گوندی وەڵزەی سنوری چۆمانی کردو پشتیوانی و هاوکاری تەواوی خۆی دوپاتکردەوە بۆ کارەکانی هاودیدانی سنورەکە.

 

ژوری هەواڵ