کەشوهەوای شارەکانی هەرێم

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامبێت و سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور بێت و لە هەندێ ناوچەش باران ببارێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەکەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەی هەینیش ئاسمان نیمجە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە هەندێ ناوچە لەئارادایە.

 

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە ١٢ و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٦ و دهۆک ١١ بە ٨ و کەرکوکیش ١٤ بە ١٠ پلە دەبێت.

 

سبەی هەینیش لە هەولێر بەرزترین پلە ١٣ و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٨ بە ٦ و دهۆک ١٢ بە ٧ و کەرکوکیش ١٤ بە ١٠ پلە دەبێت.