بەڕێوەبەرێتی شارەوانی پێداچونەوە بۆ کارەکانی شارەوانیەکان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شارەوانییەکان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، سەرجەم کارەکانی ئەنجومەنی شارەوانیەکانی بەهۆکاری پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بە کارەکاندا بۆ ماوەی یەک مانگ ڕاگرت.

 

ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بە نوسراوێکی فەرمی سەرجەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەکانی گشتی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ (هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان، راپه‌ڕین و سۆران) ئاگادار کردۆتەوە بە راگرتنی ده‌ركردنی بڕیار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بۆ ماوه‌ی مانگێک.

 

لە بڕیارەکەی وەزیری شارەوانیدا هاتوە، “به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له‌ گشت شار و شارۆچكه‌كان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ راگرتنی ده‌ركردنی بڕیار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌ رۆژی 2019/8/18 تا به‌رواری‌ 2019/9/22”.

هەواڵ. شەهێن وەهاب