هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ دەستی پێکردووە

وەزارەتی دارایی هەرێم، هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ دەستی پێکردووە و ووتەبێژی ئەو وەزارەتەش ڕایگەیاند، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواودەبێت.

 

ئەحمەد عەبدولرەحمان، ووتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەکە لەکاتی یاسایی خۆی ئامادە دەکرێت و ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

 

بەهۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لە ساڵی ٢٠١٤وە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بودجەی ئامادەنەکردووە.

 

حکومەتی عێراقیش زیاتر لە سێ مانگە سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی ٢٠٢٠، تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵیش، دەبێت رەشنووسی یاسای بودجە بداتە پەرلەمان.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل