سزادراوانی چاکسازی گەوران داوایەک ئاڕاستەی وەزیری کاروباری کۆمەلایەتی دەکەن

ئەو تاوانبارانەی لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی کاروباری کۆمەلایەتی دەکەن، کە بەزوترین کات سزاکانیان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت یاخود سزاکانیان بگۆڕدرێت.

لە کاتی سەردانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، کۆمەڵێک لە زیندانیان داوایان کردووە کە بەپێی یاسا هەوڵیان بۆ بدرێت سزاکانیان بۆ بگۆڕن بە هەتاهەتایی یاخود سزاکە جێبەجێ بکرێت و لە سیدارەیان بدەن.

 

 

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەی خستەڕوو، گۆڕانکاری لە سزاکاندا کاری ئێمە نییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، و داوا لە لیژنەی کاروباری یاسایی دەکەین سەردانی چاکسازییەکان بکەن.

 

کوێستان محەممەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایەک ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی پەڕلەمان دەکەین بۆ ئەوەی سەردانی سزادراوان لە چاکسازییەکان بکەن و دواتر داوا لە ئەنجوومەنی دادوەری بکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو داواکارییانە.

هەواڵ. پێشکەوت خلیل