وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا لە هه‌ولێرە

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا شەوی ڕابردوو بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و  وابڕیارە لەگەل ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە.

 

ئانگێرت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر، و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە و  پرسی هاوکارییکردنی پێشمەرگە و ڕووبەروبوونەوەی داعش.

 

سه‌ردانه‌كه‌ی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ دوێنێ ئەو خانمە سه‌ردانی به‌غدای كرد و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای  عێراقی كۆبۆتەوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب