ئوستورالیاش بەرەی ئەمریکای هەڵبژارد

سکۆت مۆریسن سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا، داواکەی ئەمریکای سەبارەت بە بەشداریکردن لەو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەی ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاراستنی ئەو کەشتییە نەوت هەڵگر و بارهەلگرانەی لەژیر هەڕەشەی ئێراندان لە هورموز، پەسەندکرد.

 

 

مۆریسن ئاماژەی بەوەکرد، ئەم کار و ڕەفتارانەی سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن، هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەنییەکانی ئوستورالیا لە ناوچەکە.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشداریکردنمان سنوردار دەبێت و پەیوەست دەبێت بە کاتێکی دیاریکراوەوە، و پێمان وایە لە بەرژەوەندی نیشتمانی ئوستورالیادایە

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل