ئێران ڕیکلامی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان قەدەغەدەکات

وەزارەتی تەندروستی ئێران، قەدەغەکردنی هەموو جۆرە ڕیکلامێکی بێ مۆڵەت بۆ دەرمان و بەرهەمە پزیشکییەکانی ڕاگەیاند.

 

 

بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی پزیشکانی ئێران فەربود رەهنما ڕایگەیاند، ڕیکلام و بانگەشەی پزیشکی لە ئینستاگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت قەدەغە دەکرێت و پۆلیسی ئینتەرنێتی ئێران بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەکان دەکات.

 

فەربود ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک گروپ و ناوەند هەیە کە مۆڵەتی فەرمییان نییە و بانگەشە بۆ چارەسەرە پزیشکییەکان دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی زۆری کیشەی تەندروستی لەو وڵاتە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕیوشوێنی دیاری کراو مۆڵەت بە پزیشک و ناوەندە تەندروستییەکان دەدرێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بانگەشە بۆ چارەسەرە پزیشکییەکانیان بکەن لە ڕیگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل