ئەمریکا، داعش بەهێزتربووە وەک لە ڕابردوو

وەزیری دەرەووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی خستەڕوو، ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەهێزتربوون لە هەندێک ناوچە وەک لە ڕابردوو.

 

 

مایک پۆمپیۆ وەرزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا هەمیشە هۆشداری ئەوەی داوە کە لەدوای ڕوخانی خەلافەتەکەی، مەترسی سەرهەلدانەوەی داعش و گروپە هاوشێوەکانی هەیە.

 

 

 

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە کۆمەلێک مەترسی گەورەیان نەهێشتووە، وە ڕێکخراوەکە لە ئێستادا بەهێزن بەلام توانی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دەرەوەیان نییە، و کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وایکردووە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ سوریا و هێزە هاوبەشەکاب کەمببنەوە لە کاتێکدا کە پێویستیان بە مەشق و ڕاهێنانی زیاتر هەیە بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وایکردووە چاودێریکردنی کەمپی هۆل لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا قورستربێت، وە نەبوونی چاودێر لە کەمپەکەدا ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش و ئەگەری هەیە هێز بۆ ڕێکخراوەکە بگەڕینێتەوە.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل