داواکاریی گواستنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگه‌ و باخچه‌كان ئاگادار ده‌كاتەوە سەبارەت بە پشتگیری گواستنەوەی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندندا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا هاتووە، ” ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌ و باخچه‌كان ده‌كەین كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری بۆ مامۆستایان نه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وه‌یان له‌نێو خوێندنگه‌كاندا”.

 

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شكراوه‌ دابینكردنی‌ مامۆستایان له‌ئه‌ستۆی یه‌كه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب