سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوە

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، راگەیەندراوێكیان لەسەر دۆخی ئەمنی و سەربازی بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، عێراق شەڕی بەوەكالەت بۆ هیچ دەوڵەتێك ناكات.

 

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕیانگەیاندووە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت و زانیاری دروست بزانرێت لەسەر تەقینەوەی کۆگاکانی چەک کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بەغدا و سەڵاحەدین تەقینەوە.

 

ئەمڕۆ هەریەکە لە سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیران، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە عێراق پابەند بێت بە سیاسەتەکانییەوە و شەڕی بەوەکالەتیش بۆ هەر لایەک بێت ڕەتدەکاتەوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب