هاوڵاتیان دەتوانن بە ئۆنڵاین فۆڕمی کارتی نیشیمانی پڕبکەنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان لە بارەی لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی کارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین، ئاگادار دەکاتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کە ئێستا دەتوانن لە ماڵاکانی خۆیان فۆرمی کارتی نیشتمانی بەشێوەی ئۆنڵاین پڕبکەنەوە لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگەی لینکی www.nid-moi.gov.iq، ڕاستەوخۆ فۆڕمەکە پڕبکرێتەوە، بیبەیت بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەی پێ بکەیت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە دەبێ به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له‌ کۆمپیته‌ره‌که‌ت هه‌بێ یان، له‌ گوگل داونلۆندی بکەیت بۆ ئه‌وه‌ی بارکۆدی فۆرمه‌که بخوێنێته‌وه‌.

 

کارتی نیشتمانی جێگرەوەی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانیە و لەسەرجەم عێراق کاری پێ دەکرێت، کە ئێستا بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان ماون مامەڵەی دەرهێنانی کارتەکە ئەنجام بدەن.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب