چین؛ بەردەوام نابێت لە ڕێککەوتنی ئابڵوقەدانی چەکی نیمچە دوور مەودا


نێردراوی چین ئاماژە بەوە دەکات هیچ گرنگییەک نادەن بە وابەستبوون بە ڕێککەوتننامە سێقۆڵییەکەوە.

 

چانگ جۆن نیردەی چین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەیان گرنگی نادات بەمانەوە لە ڕیککەوتنامەیەکدا کەتەنها خزمەت بە ئەمریکابکات.

 

لای خۆیەوە ترەمپ وڵامی چینی دایەوە و لە تویتێکدا  ئەوەی ڕاگەیاند ” من دەتوانم چین ڕابگرم لە سەرکێشییەکانی ،ئەوەی باوباپیرانم تێکیانداوە ئەبێ من ڕاستی بکەمەوە بەرامبەر بە پەکین”.

 

ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت لەماوەی ڕابردوودا بە بڕی ۲٥۰ملیار دۆلار باجی خستووەتە سەر کاڵا و شتومەکە چینییەکان و  بەنیازیشە کە ئەم بڕە لە داهاتوودا زیادبکات.

و.دانا زەنگەنە