بارزانی “كوردستان پەناگەی هەموو ئەو كەسانەیە لە دەست زوڵم و توندڕەوی هەڵدێن”

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی توندوتیژی ئایینی و هزری پەیامێكی بڵاو كردەوە.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئاب نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی توندوتیژی ئایینی و هزری لە پەیامێکدا نوسیویەتی، “كوردستان وەك پەناگەیەك دەمێنێتەوە بۆ ئەو كەسانەی لە دەست زووڵم و توندڕەوی هەڵدێن.

 

بارزانی ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوام دەبن لەسەر بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ئایینی لە هەرێمی كوردستان.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب