دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی تاوتوێی کردنەوەی ئۆرگانێک بۆ ژنان دەکات

دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی نیشتمانی لەگەڵ ژمارەیەک لەهاودیدانی دەڤەرەکە کۆبوەوەو ئامادەکارییان کرد بۆ کردنەوەی بازبەی ژنان.

 

کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی کامل جەلال کارگێری دەڤەرو تارق تەها و دلێر محەمەد ئەندامانی دەڤەر و ژمارەیەک لە هاودیدانی دەڤەر بەرێوەچوو.

 

لە کۆبونەوەکەدا لەبەر رۆشنایی گرنگی و پێویستی هەبوونی ئۆرگانێکی پێویست بە کاروباری ژنان و خانمان بریار درا دەست بکرێت بە هەنگاوەکانی کردنەوەی بازنەیەکی تایبەت بە کارو باری ژنان و خانمان.

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیە هاودید راسپێردران بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان بۆ کردنەوەی بازنەکەو دیاریکردنی هاودیدان بۆ کارکردن لەو بازنەیەدا.

 

جێی باسە هاوپەیمانی لە پەیرەو و کارنامەی خۆیدا ئەوەی چەسپاندوە کە دەبێت یەکسانی و هاو ئاستی هەبێت لە رێژەی ژنان و پیاواندا و لە زۆربەی ئۆرگانەکانی هاوپەیمانیدا ژنان رۆڵ و پێگەی تایبەت و دیاریکراوی خۆیان هەیە و جێدەستیان دیارە، هەر بۆیە بە پێویست دەزانرێت کە لەسەرجەم ئۆرگانەکاندا ژنان و خانمان خاوەنی پێگەی تایبەتی جۆیان بن.