پەرلەمانی کوردستان دەست بە خولی یەکەمی یاسادانان دەکات

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا کردنەوەی خولی بەهارەی یاسادانان ڕادەگەیەنێت.

 

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە لە دانیشتنەکەدا کردنەوەی خولی بەهارەی یاسادانن رادەگەیەنن و سەرۆکی پەرلەمانیش وتارێک دەخوێنێتەوە.

 

دەقی کارنامەکە:

 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 2019/3/1ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 

به‌رنامه‌ى كار

 

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ (7)، بڕگه‌ (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و مادده‌كانی (47 و 48) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (10)ى به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

 

یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێِیه‌م: وتاری به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.