ناتانیاهۆ گڵۆپی سەوزی بۆ سوپاکەی هەڵکرد بۆ لێدانی ئێران

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەموو دەسەڵاتێکی داوەتە سوپای وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە تەوای ناوچەکە.

 

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، وڵاتەکەی لە هەموو شوێنێکی ناوچەکە و بەتایبەت لە عێراق بەرەنگاری ئێران دەبێتەوە، بۆ ئەومەبەستەش هەموو دەسەڵاتێکی داوەتە سوپا، کە دەتوانن بۆ پووچەڵکردنەوەی کردەوەکانی ئێران لە هەموو ناوچەیەک ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن.

 

نتانیاهۆ ئەوەشی وتوە “ئەو وڵاتە کە لەناوبردنی ئیسرائیلی لەسەر ئاڵای خۆی هەڵکۆڵیوە، ئێمە لە زۆر بواردا لە هەمبەر وڵاتێک کە ئاواتی نابوودیمان بێت، دەوەستینەوە”.

 

ئه‌م قسانه‌ی ناتانیاهۆ دوای ئه‌وه‌ دێن، له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی رابردوو، كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ته‌قێندرایه‌وه‌ و دواتر جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و كۆگایه‌ روویداو.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب