حکومەتی تونس یەکێک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی دەستگیر دەکات

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە کەمێک بەر لە ئێستا حکومەتی تونس یەکێک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی ولاتی دەسگیر کردوە.

 

کەناڵی جەزیرە بڵاوی کردەوە کە هەریەک لە نەبیل قەرەوی پاڵێوراوی حزبی قلب تونس و برایەکی لەلایەن هێزەکانی تونسەوە دەستگیرکراون بە بیانوی خۆدزینەوە لە دانی باج بە دەوڵەت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژ بەرۆژ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە نزیک دەبێتەوەو دەزگای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەش رێکارەکانی توند تر کردوە بۆ هەڵبژرادنەکە.