هەرێم و بەغداد لەسەر خاڵێک ڕێککەوتن

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەسەر بەشداریکردنی نوێنەری هەردولا لە کۆنفرانس و کۆنگرەیەکی نێودەڵەتی ڕێککەوتن،

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە یەک شاند بەشداری لە کۆنفرانس و کۆبونەوە نێوەدەوڵەتیەکاندا بکەن، و نوێنەری هەرێمی کوردستانیش لە سەرجەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، کە عێراق بەشدارییان تێدا دەکات بەشداردەبێت.

 

لەمەودوا ھەر کۆنفرانس و کۆنگرەیەکی نێودەڵەتی ئەنجام بدرێت، نوێنەری ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی دەبێت، ئەوەش بۆ زیاتر بەروەپیشچونی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب