مالیزیا براوسەرێکی تایبەت بە موسڵمانان دروستدەکات

کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆژیا لە مالیزیا بڕیاریداوە پێگەیەکی تەیبەتی ئینتەرنێتی تایبەت بە موسڵمانان دروستبکات و هیچ بابەتێکی تێدا نەبێت کە دژی بنەماکانی ئیسلام بێت.

 

بەرپرسانی ئەو کۆمپانیا مالیزیە ئاماژەیان بەوەکردووە براوسەرەکە هاوشێوەی گۆگڵ وفایەر فۆکس دەبێت و بۆ گەڕان بەدوای زانیاریدا بەکاردەهێنرێت.

 

ئەو براوسەرە بەشێوەیەک کاردەکات کە لە کاتی گەڕان بەدوای زانیاریەکاندا هیچ سەرچاوەیەک نادۆزێتەوە کە دژ بێت بە بنەماکانی ئیسلام یان وێنە و ڤیدیۆی نەگونجاوبێت.

 

ماڵپەرەکە ناوی SALAM WEB” “ە و تا ئێستا تەنها لە سەدا ١٠ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە مالیزیا بەکاریدەهێنن.