ئومێد ئەحمەد: پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات

لە مانگی داهاتووەوە پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەکات و هۆکارەکەشی کەمی خواستە بۆ بەکارهێنانی.

 

ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بە دیجیتاڵ میدیایی هاوپەیمانی ڕاگەیاند ” لەمانگی داهاتوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەکات”.

 

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕوونیشیکردەوە زیادبوونی پێدانی کارەبا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی خواست لە بەکارهێنانی.

 

ئەوشی وت “کە تائێستا بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە 12 بۆ 15 کاتژمێر بووە بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەو بڕە زیاد دەکرێت “.