ڕاوچییەکان سزای داراییان بەسەردا دەسەپێنرێت

ژینگەی هەرێم دەبێت بپارێزرێت بە خۆڕسکی نەک بە سەپاندنی سزا.

 

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لێستێکی بڵاوکردەوە کە بڕی سەرپێچییەکانی تێدا دیاری کراوە بۆ ئەو ڕاوچیانەی بە شێوەیەکی ڕێگەپێنەدراو ڕاو دەکەن.

هەندرین شێخ ڕاغب وتەبێژی دەستەی ژینگەپارێزانی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاندووە بڕی کەمترین سەرپێچی بۆ سمۆرەیەک سەد هەزار دینارە و زۆرترین بڕیش  کە بۆ ئاژەڵە گەورەکان دانراون بڕەکەی دەگاتە دە ملیۆن دینار بۆ پڵنگێکی کێوی.

 

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە