ئەمڕۆ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایدا، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتەکانی ئەوقاف و ناوخۆ و خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان و دەزگای ئاسایش و ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.

 

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٥ی ٢٠١٩یە و شەشەم موچەیە بەبێ سیستمی پاشەکەوتی موچە دابەشبکرێت.

 

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا پارە لە بەغداوە نەگەشتووەتە هەرێم و هەرکات گەیشت موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

 

 

حکومەتی هەرێم ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ کۆتاییهێنانی بە سیستمی پاشەکەوتی موچە ڕاگەیاند و موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووشی بەبێ پاشەکەوت دابەشکرد

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل