ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوری بۆردومان دەکات

نەتنیاهۆ دەڵێت ئێران پارێزراو نابێت لە هیچ ناوچەیەکی جیهان.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەوەیان ئاشکرا کردووە چەند پێگەیەکی سەربازی و جبەخانەی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە سوریا کراونەتە ئامانج.

 

لای خۆیەوە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی ڕاگەیاند “ئێران پارێزراو نابێت لە هیچ ناوچەیەکی جیهان ، لە لایەن هێزەکانمانەوە”.

 

میدیاکانی سوریا هەواڵی بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی سەربازی و جبەخانەیەکی سەر سوپای پاسدارانی ئێرانیان بڵاوکردەوە و ئەم ڕووداوەشیان بە کارێکی دوژمنکارانە وەسفکرد.

 

 

و. دانا زەنگەنە