هواوی دەست دەگرێت بە سەر جیهاندا

سەرۆکی جێ بەجیکاری کۆمپانیای هواوی ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای فشارەکان هەر سەردەکەون.

 

 

ڕین ژینگ فای سەرۆکی کۆمپانیای جێ بەجێکاری کۆمپانیای هواوی نامەیەکی ئاراستەی کارمەندەکانی کردوو ئەوەی پێ ڕاگەیاندن کە کۆمپانیاکەیان بە تەنگەژەیەکی قورسدا تێدەپەڕیت، پاش کۆتای هاتنی دۆخەکە بە سەرکەوتویی سوپایەک لە تەکنەلۆژیا دەخەینە بازاڕەوە کە هەموو جیهان داگیربکات.

 

ئەم نامەی ڕین دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی خستووەتە سەر کۆمپانیای هواوی بە بیانوی دزەپێکردنی زانیاری و بە کار هینانی ئامێرەکانی بە مەبەستی سیخوڕی کردن بەسەر دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکاوە.

 

شایەنی باسە کۆمپانیای هواوی ئەوەی ڕاگەیاند لەئەمساڵدا  زیانەکانیان دەگاتە دە ملیار دۆلار ، بەڵام کۆمپانیا چینییەکە هێشتا نەچووەتە ژێر ڕکێفی داواکارییەکانی ئەمریکاوە.

 

و. دانا زەنگەنە