بەریتانیا کەشتییەکی دیکە ڕەوانەی کەنداو دەکات

وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەوەی خستەڕوو، بە مەبەستی پاراستنی ئازادی جموجۆڵی کەشتییە بازرگانییەکان، سەرقالی ناردنی کەشتییەکی جەنگی دیکەین بۆ کەنداو.

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بێن واڵاس وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ئازادی جموجوڵی کەشتییە بازرگانییەکان لەئێستادا سەرقاڵی ناردنی کەشتییەکی دیکەی جەنگین بۆ کەنداو.

 

 

پاش ئەوەی مانگی رابردوو کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیاوە دەستیبەسەردا گیرا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردو وڵات پێینایە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە و دواتر کەشتییەکی بریتانیش لەلایەن ئێرانییەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا، هەرچەندە کەشتییە ئێرانییەکە لەلایەن دادگای باڵای جەبەل تاریقەوە ئازادکراوە، بەڵام تا ئیستا کەشتییە ئیسرائیلییەکە ئازادنەکراوە.

 

 

فەرماندەیەکی هیزی بەرگری دەریایی بریتانی ئاشکرایکردوە کەشتی (HMS Kent) لەرێگەدایە بۆ کەنداو، وەزیری بەرگریش دوپاتی کردۆتەوە کە لەهەر شوێنێک هێمای سور هەبێت بۆ ئازادی کەشتیگەلی ئەوان لەوێ دەبن بۆ روبەروبونەوەی.

 

هەوال. پێشکەوت خلیل