هاوپەیمانی و حیزبی شیوعی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە کۆبونەوە

شاندێکی دەڤەری هەڵەبجەی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی مەڵبەندی حیزبی شیوعی کوردستان کردو جەختیان لە پەیوەندی دوولایەنە کردەوە و بە گرنگیەوە باسیان لە دۆخی سیاسی و ئیداری پارێزگاکە کرد.

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو لە شێخ کاوان کارگێڕی دەڤەر و نەوشیروان محمد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و کارزان کەمال و صابر حسێن ئەندامانی ئەنجوومەنی دەڤەر وەفدەکەی هاوپەیمانی لەلایەن هاوڕێ نیعمەت بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێر و ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازیان لێکرا.

 

 

لە دیدارێکی دۆستانەدا هەردوولا باسیان لە پێویستی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانی پارێزگاکە کردو جەختیان کردەوە کە دۆخی پارێزگاکە پێویستی بە هەماهەنگی و پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان هێزە سیاسیەکان هەیە.

 

 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە بارو دۆخی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی پارێزگاکە کراو بە پێویست زانرا کە هەموو لایەک کار بکەن بۆ خزمەتی زیاتری خەڵکی پارێزگاکە چونکە خاوەنی خزمەت و ماندوو بون و قوربانیەکی زۆرن بە درێژایی مێژوو.

 

 

شاندەکەی حیزبی شیوعی کوردستان زۆر خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەکەو سوپاسی وەفدەکەی هاوپەیمانیان کرد و تەئکیدیان لە بەردەوامی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کردەوە.

 

 

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەڤەری هەڵەبجەی هاوپەیمانی ژمارەیەک سەردان و دیداری لەگەل پارێزگار و هێزە سیاسیەکان و یەکە ئیداریەکانی پارێزگاکە ئەنجامدا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ