ترەمپ: لە رێککەوتن نزیکین

سەرۆکی ئەمریکا بەم زووانە ڕیککەوتننامەیەکی مەزن ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانەی بەشداریکردنی ترەمپ لە کۆبونەوەی جی حەوت کە لە شاری پیارێتزی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاند “زۆر بە پێویستی دەزانم رێکەوتننامەیەکی مەزن ببەستین لە گەڵ ژاپۆندا ، ئەو دۆخە نا هەموارەی چینیش یارمەتیدەر دەبێت تاوەکو هەماهەنگییەکانمان زیاتر بکەین”.

 

شایەنی باسە وڵاتانی زلهێزی ئابووری جیهان کە پێکهاتوون لە ئەمریکا،ئەڵمانیا ، فەڕەنسا ،ژاپۆن ،ئیتاڵیا و کەنەدا بەشدارن لەم لوتکەیەدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی جیهانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی جیهان ، تیرۆر، نەوت، کۆریای باکوور و پرسی دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

 

 

و. دانا زەنگەنە