فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوی ئیسرائیلی لە لوبنان دەتەقێتەوە

حیزب اللە ی لوبنان وڵامی توندیان دەبێت سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاسمانی لوبنانیان بەزاند و دانەیەکیشیان لەنزیک بارەگای حیزب  اللە تەقییەوە لە بەرەی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

 

محەمەد عەفیف وتەبێژی حزبەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە خستنەخوارەوەی ئەو دوو فڕۆکەیەوە نییە.

 

شایەنی باسە لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا لە لوبنان زیانی مادی گەیشتووەتە باڵەخانەکانی نزیک لە تەقینەوەکە، دەزگا ئەمنییەکانی لوبنان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە دووەم فڕۆکە لە ئاسماندا تەقیوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەم ڕووداوە بەردەوامە.

 

 

و. دانا زەنگەنە