بەوێنە..  “سییەکانی زەوی” سێ هەفتەیە لەنێو ئاگردایە

زیاد لە 21 ڕۆژە ئاگر لە دارستانەكانی “ئەمازۆن” لە “بەرازیل” كەوتووەتەوە، كە بە گەورەترین ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت.

 

بەهۆی ئاگركەوتنەوەكانەوە چەندان جۆری ئاژەڵ و باڵندەو سەوزایی لەناوچون و ئەمەش نیگەرانی لەسەر ئاستی جیهان و ڕێكخراوە ژینگەدۆستەكان و تەنات سەركردەی وڵاتانیشی لێ كەوتۆتەوە.

 

ئەمازۆن بە سییەكانی گۆی زەوی ناسراوە و بە سوتانی هەڕەشە لەسەر داهاتووی گۆی زەوی دروست بووە، “ئەمازۆن” گەورەترین دارستانی کەمەرەییە لە جیهاندا و ڕووبەرەكەی نزیكەی نیوەی ڕووبەری هندستانە و پێنجیەكی ئۆكسجین لەسەر گۆی زەوی بەرهەمدەهێنێت.

 

دارستانی ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناوییە لەسەر زەوی، یەكێكە لەحەوت سەرسوڕهێنەرەكەی جیهان و دەكەوێتە باكوری ئەمریكای باشورو ڕوبەری دارستانەكە 5 ملیۆن و 500 هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشەیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب