شۆخان رەزا: دەبێت لایەنەکان پەند لە ڕابردوو وەربگرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی ڕایگەیاند دۆخی هەرێمی کوردستان هەستیارە و دەبێت لایەنە سیاسیەکان هەست بەو هەستیارییە بکەن و جەختیشیکردەوە هاوپەیمانی بە پڕۆژەیەک لە داهاتوودا تێڕوانینی خۆی بۆ داهاتووی هەرێم دەخاتەڕوو.

 

شۆخان ڕەزا ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانيی نیشتمانی  بە دیجیتاڵ میدیایی هاوپەیمانی ڕاگەیاند “پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت  زۆر دواكەوتووە و دەبوو زوتر پێكبهاتایە  چونكە هاوڵاتیان دوای هەڵبژاردن چاویان لەوەیە كابینەیەكی خزمەتگوزار پێكبهێنرێت كە لە ئاست ئەو هەموو قەیرانانەدابێت  ئێمەش هیوادارین كابینەی نوێ كابینەیەك بێت یۆ خزمەتی خەڵك و لە زووترین كاتدا پێكبهێنرێت”.

 

ڕاشیگەیاند “هیوادارین هێزە سیاسیەكان هەست بە هەستیاری  بارودۆخەكە بكەن و بەرپرسیارانە مامەڵەبكەن و گرژییەكانی نێوانیان  كۆتایی پێبهێنن پەرتەوازەی بە تەبای بگۆڕن چونكە لە پەرتەوازەیدا هەموومان زەرەرمەن بوین و چیتر دەبێت بێباك نەبین بەرامبەر بەیەك و  دەبێت بەرژەوەندی حیزبی شەخسی بكەینە قوربانی بەرژەوەندی گشتی گەر وانەكەین ناتوانین سبەینێ‌ لە ئەمڕۆ باشتربكەین “.

وتیشی “دۆخی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات و خراپی دۆخی سیاسی ڕابردوو وە قورسی ژیانی هاوڵاتیان ئەوە دەخوازێ دۆخەكە بەرەو باشی بچێت و پێشم وایە دەبێت هێزەكان پەندیان  لە ڕبردوو وەرگرتبێ بۆ ئەوەی داهاتوو باشتربێت”.

 

شۆخان ڕزا سەبارەت بە مامەڵەی هاوپەیمانی لەم دۆخەدا ڕیگەیاند “ئێمە دەمانەوێ نمونەیەكی نوێبین لە كاری سیاسی و تایبەتمەندی خۆمان هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دۆخە و لە داهاتوودا لە چوارچێوەی پڕۆژەیەك دەیخەینەڕوو”.