سێ منداڵی کوردی ئێزیدی لە باغۆزی سوریا ڕزگارکران

بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان لە دەستی داعش ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۲/۲۸ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند (۳) منداڵی ئێزیدی ڕزگارکراون کە تەمەنیان لە نێوان ۱۰ ساڵ بۆ ۱۵ ساڵدایە.

 

حسێن قائیدی بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان ئاماژەی بەوەکردووە کە منداڵەکان خەڵکی گوندێکی سەربە شەنگالن وە لە ماوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسيۆنی ڕزگارکردنی باغۆز لە سوریا (۲۰) ژن و منداڵی ئێزیدی رزگارکراون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆک هۆزەکانی شنگال لە ڕاگەیاندراوێکیاندا داوایان لە هێزەکانی هاوپایمانان کرد بە تایبەت ئەمریکاو ئەو هێزانەی شەڕی داعش دەکەن چارەنوسی ستەملێکراوان دیاری بکەن و دیلەکان ڕزگاربکەن.

 

لە سەرەتای دەسپێکردنی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری ئاماری ڕفێندراوان شەش هەزارو ٤۱۷ کوردی ئێزیدیە کە تاکو ئێستا سێ هەزارو ۳۷۲کەسیان ڕزگارکراون.