ترەمپ … بە موشەکی ئەتۆمی ڕێ لە زریانەکان دەگرێت

زاناکانی بواری جیولۆجی پێیان وایە ئەم پێشنیازە مەترسی دارە و ئەگەری سەرکەوتنیشی هەیە.

 

 

لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبونەوەیەکدا پێشنیازێکی ئاراستەی کاربەدەستانی ویلایەتەکان کردووە و پێی ڕاگەیاندون کە دەتوانێت ڕێ بگرێت لە زریانە ماڵوێرانکارەکانی ئەو وڵاتە.

 

ئەم پێشنیازەی سەرۆکی ئەمریکا بووەتە جێ سەرسوڕمان و تێڕامانی سەرجەم دانیشتوانی کۆبونەوەکە و هۆڵەکەیان جێ هێشتووە.

 

ئەم پشنیازەی ناوبراو یەکەم جارنییە بیخاتەڕوو ، بەڵکو لە ساڵی ٢٠١٧ شدا هەمان پێشنیازی ئاراستەی سەرۆکی ویلایەتی فلۆریدا کردووە ، کە بە موشەکی دوور هاوێژ دەتوانێت زریانەکان تەفرو تونابکات پێش گەیشتنیان بۆ ئەمریکا بەڵام ئەو بەرپرسە قایل نەبووە.

 

زاناکانی بواری زەوی ناسی هۆشداریان داوە لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی لەو جۆرە بەڕای ئەوان کێشە لە ڕێ گرتندا نییە لە زریانەکان بەڵکو ، مەترسی بڵاوبونەوەی تەن و تیشکە ئەتۆمییەکان دێتە ئاراوە ئەمەش مەترسییەکی زۆر دەخاتە سەر دانیشتوانی چوار دەوری تەقینەوەکە.

 

 

و. دانا زەنگەنە