جگەرەی ئەلیکترۆنی کەسێک دەکوژێت

پزیشکە پسپۆڕەکانی ئەم بوارە ئاماژە بەوە دەکەن هۆکاری نەخۆشیەکان مادی THC یە کە وەکو زەیتێک تێکەڵ بە توتنی ڤایپەکان دەکرێت بۆ زیادکردنی تام و دوکەڵ.

 

ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا ناسراو بە CDC ئەوەی ڕاگەیاند کەسێک بە هۆی  بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە  بە نەخۆشیەکی نادیار گیانی لە دەستداوە لە ویلایەتی ئێلینۆی ئەمەریکی.

 

هەمان ناوەند ئەوەش ئاشکرا دەکات لە ٢٢ ویلایەتی ئەمریکا ١٩٣ کەس توشی نەخۆشیەکانی هەوکردنی سی بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە پزیشکە پسپۆڕەکانی نە خۆشی هەناوی جەخت لەوە دەکەنەوە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی ناسراو بە ،،ڤایپ،،چوار هێندەی جگەرەی ئاسایی زیانی هەیە.

 

لێکۆڵینەوە شیکارییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە مادەی THC زەیتی کە لە چەند ئاوێتەیەکی کیمیاوی پێک دیت هۆکارێکە بۆ سەرجەم نەخۆشیەکانی سی.

 

شایەنی باسە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاد لە ٢٠٠ کەس گوێزراونەتەوە بۆ بنکەکانی تەندروستی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

و. دانا زەنگەنە