بچوکترین کۆرپەی جیهان لەدایکبوو

کۆرپەیەکی ژاپۆنی چەند مانگێک پێش کاتی ئاسایی لەدایک دەبێت کە کێشی کۆرپەکە تەنها (۲٦۸) گرام بووە.

 

پێگەی( Sun) ی بەیتانی ئەو بڵاويکردۆتەوە کە مانگی (۸)ی ساڵی ڕابردوو منداڵێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تۆکيۆی وڵاتی ژاپۆن بە نەشتەرگەری پێش وادەی ئاسایی خۆی لە دایک دەبێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.

 

پێگەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو لە ئێستادا کێشی منداڵەکە زیادکردووە بۆ ۳٫۲ کیلۆگرام و بەشێوەیەکی سروشتی شیری دایکی دەخوات و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.