پیسبوونی ژینگە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکات

لە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی شیکاگۆ ئەوەیان دەرخستووە، پیسبوونی هەوا کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ دەبێت و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکات.

 

 

 

پزیشکە ئەمریکییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پاراستنی ژینگەیی لە دانیمارک ئەو پەیوەندییەیان دۆزیوەتەوە کە لەنێوان پیسبوونی ژینگە و تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکاندا هەیە.

 

 

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو، تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا هەوکردن لەنێو مێشکدا دروستدەکەن، بۆیە ئەو کەسانەی لە ژینگەیەکی هەوای پیسدا هەناسە دەدەن زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.

 

 

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم کاریگەرییە بەتایبەت لەو کاتەدا بەدیدەکرێت کە بەرکەوتن بە هەوای پیس لە سەرەتاکانی تەمەنەوە بێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل