خواردنی هێلەكە بە كاڵی زیانی هەیە؟

‎وەك دەزانین هێلكە خواردنێكی سوودبەخشە و زۆر كەس لەگەڵ خواردنی بەیانیاندا ئەیخۆن.

 

لە كۆندا ‎ وتراوە ”هێلكەی كاڵ بۆ شكاوی باشە”ە,  ‎پسپۆرانی خۆراک دەڵێن “خواردنی هێلکە بە کاڵی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی تای(تایفوئید)ی هەیە، چونکە ئەگەری هەیە ئەو هێلکەیە هەڵگری به‌كتریای (سالمونیلا) بێت”.

 

پسپۆڕان جەختیش دەكەنەوە سپێنه‌ی هێلكه‌ له‌ سه‌دا سه‌د پێكهاتوه‌ له‌ پرۆتین وه‌ له‌وه‌ گرنگتر پرۆتینی (الالبومین)ی تێدایه‌ كه‌ ئه‌م پرۆتینه‌ش پێكهاتوه‌ له‌ ماده‌ی (ترشی ئه‌مینی) كه‌ زۆر پێویست و سه‌ره‌كیه‌ بۆ لەش.

 

به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سپێنه‌ی هێلكه‌ ماده‌یه‌كه‌ به‌ گران هه‌رس ده‌كرێت وه‌ لەش‌ به‌ ته‌واوه‌تی سودی خۆی لێ نابینێت ئه‌گه‌ر هاتوو بە کاڵی خورا.

 

‎ سپێنه‌ی هێلكه‌كه‌‌ ماده‌یه‌كی تێدایه‌ رێگره‌ له‌ هه‌ڵمژینی هه‌ندێ له‌ ماده‌ی (ترشی ئه‌مینی) ، به‌ڵام كوڵاندنی هێلكه‌كه‌ ڕێگه‌ له‌و ماده‌ ترشيیه‌ ده‌گرێت، وه‌ هێلكه‌كه‌ له‌ خواردنێكی زه‌حمه‌ت و گرانه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ خواردنێكی سوك و ئاسان له‌ هه‌رسكردن.