دادگا داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکات

دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی نەوت لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم داوای ڕونکردنەوە دەکات.

 

لە ڕاگەیەنراوى دادگای فیدراڵی عێراقدا هاتووە “دانیشتی ئەمڕۆ تەرخانکراوە تابیەت بەو تانانەی لە شێوازی دەرهێنانی نەوت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی کراون”.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دادگای فیدراڵی عێراق داوای ڕوونکردنەوەی لە هەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە بەرهەم هێنانی نەوت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە دادگا چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کردوە بۆ زانینی چارەنوسی پرسی نەوتی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند.

 

هاوکات دادگا لەسەر داوای لایەنەکان وردبینیکردنی تانەکانی بۆ ۳ى مانگی نیسان دواخست بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی بدرێتەوە.