پیشانگایەکی کەل و پەلی ئەڵمانی لە هەولێر کرایەوە

بە سەرپەرشتی یەکێتی ژورەکانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا، لە شاری هەولێر یەکەم پیشانگای نمایشکردنی کەل و پەلی ئەڵمانی لە چەندین سێکتەری جیاواز کرایەوە.

 

 

 

بەڕێوەبەرى راگەیاندى یەکێتى ژورە پیشەسازى و بارزگانیەکانى هەرێمى کوردستان ئەسکەندەر محمد ئەوەی خستەڕوو، لە ڕیگای پروشەر و کەتەلۆک پێشانگای کەل و پەلی ئەڵمانی لە شاری هەولێر نمایش دەکرێت.

 

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە پێشانگاکە نمایشکردنى  کەلوپەل و کاڵاى ئەڵمانیە بۆ هاوڵاتیان و بازرگان و کۆمپانیا و خاوه‌نکارانى هه‌رێمی کوردستان ، بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی و گریبه‌ست كردن له‌ نێوان كۆمپانیاكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان.

 

 

 

ئەسکەندەر محمد لە درێژەی وتەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک سێکتەری گەورە لە پێشانگاکەدا بوونی هەیە وەک کەرەستەی کشتوکاڵی و بیناسازی و پێداویستی پزیشکی و چەندین کەل و پەلی دیکە لە بوارە جیا جیاکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکان و بازرگانانی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پێشانگایەوە ڕاستەوخۆ کەل و پەلی ئەڵمانی دەستی یەک بکڕن و هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن، ئەمەش لەڕووی بازار و نرخ و جوڵەی بازرگانی کاریگەری باشی دەبێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل