سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دانیشتنەکانی پەڕلەمانی هەڵپەسارد

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەڕلەمان تا ١٤ی ئۆکتۆبەری داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

 

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند، هەلپەساردنی دانیشتنەکانی پەڕلەمانی وڵاتەکەی تا ١٤ی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە دوو هەفتە دەمێنێت بۆ دواین وادەی دەرچوونی ولاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا.

 

 

 

بەپێی شارەزایانی سیاسەتی بەریتانیا هەڵپەساردنی پەرلەمان تا ئەوکاتە بۆ ئەوەیە پشتیوانانی یەکێتی ئەوروپا نەتوانن رێگری لەپلانەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بگرن کە بەنیازە بەبێ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەروپا لە یەکێتییەکە بکشیتەوە، چونکە ماوەیەکی کەم بۆ دژایەتیکردنی پلانەکەی لەبەردەستدا دەبێت.

 

 

بەپێی زانیارییەکان، دوای سێ ڕۆژ لەو بەروارەی سەرۆکی بەریتانیا دیاریکردووە، بەشداری دواین کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە ئەندامانی پەرلەمانی بریتانیا پێیانوایە ئەو کۆبونەوەیەش هێندەی تر کاتەکە لەبەردەمیان کەمدەکاتەوە.

جۆنسن ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش تەواوبوونی وادەکە کاتێکی زۆر لەبەردەم ئێمە و یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانتارانیشدا دەبێت بۆ تاوتوێکردن و یەکلایی کردنەوەی بابەتەکە.

هەواڵ. پێشکەوت خلیل