چەند كۆگایەک لە شاری هەولێر ئاگریان گرت

ماوەی چەند کاتژمێرێکە ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لەهەوڵی کوژاندنەوەیدان.

 

ئاگرەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  لە چەند کۆگایەکی گەورە کەوتەوە کە دەکەونە پشت فاملی مۆڵەوە‌و کۆگای کەلوپەلی ناوماڵ‌ و پارجەی یەدەگی ئۆتۆمبێلن.

 

بەرپرسانی شارستانی هەولێر هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەسەر چۆنێتی دروستبوونی ئاگرەكە ئاشكرا نەكردووە و لەئێستادا سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب