ھاوپەیمانی و نەوەی نوێ کۆبونەوە

وەفدێکی باڵای هاوپەیمانیی نیشتمانی  و نەوەی نوێ کۆبوونەوە و پڕۆژەی دیدگای نیشتمانیان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان تاوتوێکرد.

 

ئەمڕۆ ٢٩ ی ئاب وەفدێکی هاوپەیمانی کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە د. کاروان حەمەساڵح و ئۆمێد جاف ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و ئەرسەلان سەیدزادە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و ڤاڵا سامان ئەندامی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی پێشوازییان کرد لە شاندێکی باڵای جولانەوەی نەوەی نوێ و باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو هێزەکە کردو جەختیان کردەوە لە گرنگی کاری پێکەوەیی و کۆکردنەوەی هێزەسیاسیەکان لە ژێر گوتاری دیدگای نیشتمانیدا.

 

وەفدەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێکهاتبوون لە هەریەکە لە دکتۆر محەمەد ڕەئوف ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و ڕێبوار عەلی ئەندامی سەرکردایەتی و ئەسرین حەمەغەریب بەرپرسی ژن و دیموکراسی.

 

لە دانیشتنێکی دۆستانەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر چەند تەوەورێکی گرنگ کرد.

 

وەفدی هاوپەیمانی دید و ڕوانینی هاوپەیمانیان بۆ شاندی نەوەی نوێ خستەڕوو سەبارەت بە کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێزە سیاسیەکان و کۆبوونەوەی سەرجەم هێزەکان لە دەوری پرۆژەیەکی نیشتمانی کە خزمەت بە کۆی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان بکات بێ جیاوازی.

 

هەر لەمیانی سەردانەکەدا هەردوولا باسیان لە پڕۆسەی گۆڕانکاری لەسەر بنەمای خوێندنەوەیەکی ورد و واقعیانە کرد کە ئومێدبەخشبێت بۆ هاوڵاتیان.