وەفدێکی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی لەگەڵ رێکخراوی NDI ئەمریکی کۆبوویەوە

وەفدێکی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی لەگەڵ ڕێکخراوەی NDIی ئەمریکی کۆبوەوە و جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوەو بە گرنگیەوەباسیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق کرد.

 

لەشاری هەولێری پایتەخت وەفدێکی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی کە پێکهاتبوون لە دکتۆر موئمین زەڵمی و ڤالانتینا عەبدولرەحمان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شیراز عەبدولغەنی ئەندامانی نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی سەردانی رێکخراوی NDIی ئەمریکی کرد و لە لایەن لاورین لەڤلاند بەرپرسی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێکخراوەکەوە پێشوازییان لێکرا.

 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێکران.

 

هەروەک تیمی رێکخراوی NDIی ئەمریکی خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەربڕی و باسیان لە پرۆژەکانی خۆیان بۆ پشتیوانی هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد.

 

هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و توندوتۆڵکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.