١٠ ملیار دینار دەدرێت بە جوتیاران

حکومەتی عێراق دووەم  بەشی پارەی گەنمی جوتیاران دەنێرێت بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.

 

محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند ماوەی سێ رۆژە  چەک بەسەر جووتیاراندا دابەشکراوە پارەکەش  گەیشتووە و دوای وەرگرتنی چەکەکانیان جووتیاران دەتوانن راستەوخۆ لە بانکەکانی هەرێم پارەکانیان وەربگرن.

ئەو پارەی کە تەرخانکراوە هی ٦٤٠ تۆن گەنمی ئەمساڵە کە بڕەکەی دەکاتە٧١ ملیار دینار و لەم قۆناغەدا بڕی دە ملیار دیناری عێراقی دابەش دەکرێت بە سەر جوتیارانی پارێزگای سلێمانیدا.

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە