سەرۆکایەتی پەرلەمان داوایەک ئارستەی لایەنەکان دەکات

پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی هەڵبژاردن و دیاریکردنی لیژنە هەمیشەیەکان داوا لە لایەنەکان دەکات ئەندامەکانیان بۆ لیژنە هەمیشەیەکان دیاری بکەن.

 

هەورامان گەچێنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی بە دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی ڕاگەیاند “سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەیەکانی سەرجەم لایەنەکانی ئاگادارکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەندامەکانیان دیاری بکەن”.

 

وتیشی “دابەشکردنەکە بە پێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنە ئەویش کە لە دوو بەش پێکدێت بەشێکیان هەموو ئەندامێک مافی ئەوەی هەیە کە لە دوو لیژنەدا هەبێت وەک ئەندام بوون لە لیژنە وەک مافی هەموو ئەندام پەرلەمانێک”.

 

سەبارەت بە دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان کە جێگر و سەرۆک و بڕیاردەر لە خۆدەگرێت، گەچێنەیی ووتی “لە نێوان فراکسیۆنەکاندا دابەش دەکرێت و هەوڵ دەدرێت زپربەی لایەنەکان بەشداریان هەبیت”.

 

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامیی جەختیشیکردەوە “تەنها ۲٥ ڕۆژ کات لەبەردەستدا ماوە و پێویستە لەو ماوەیەدا لیژنە هەمیشەیەکانیش دیاری بکرێت”.