دادوەرێکی دیاری کوردی شاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد

جاسم کاکەیی سەرۆکی دادگای چەمچەمال بووە بۆ چەند سالێک و یەکێک بووە لە دادوەرە دیارەکانی کوردستان و عێراق.

 

 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣٠-٨-٢٠١٩، دادوەر جاسم کاکەیی کە دادوەرێکی دیار و ناوداری عێراقە و دانیشتوی شاری کەرکوک بوو  بە هۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

جاسم ڕەحیم شەمزین عەزیز لە دایکبووی شارۆچکەی داقوقە و لە ساڵی ۱۹٥٤ خویندنی سەرتایی و ناوەندی هەر لەوێ تەواو کردووە.

 

لە ساڵی ۱۹۸۳ بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی بەغدا بە دەست هێناوە لە بەشی یاسا، لە ساڵی ۲۰۰٤ پلەی دادوەری وەرگرتووە و لە ماوەی تەمەنیدا  ۱٦ ساڵ پارێزەری کردووە.

 

ژوری هەواڵ