زانایەکی میسری چارەسەرێکی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە

مافی داهێنانی بۆ تۆمارکراوە لە لایەن زانکۆی هیرۆشیماوە لە ژاپۆن.

 

هانی عەبدولعەزیز شیمی مامۆستا لە زانکۆی قاهیرە و پسپۆڕ لە شێکاری ئاوێتە کیمیاوییەکان هەستاوە بە لێکوڵینەوە و چەند توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە لە بواری دوزینەوەی ئەو تەنانەی کە هۆکارن بۆ وەستاندن و گەشەی ڤەیرۆسەکە لە لەشی مرۆڤدا.

 

ناوبراو بە هەماهەنگی لە گەڵ زانکۆی هیرۆشیما توانی مافی دۆزینەوەی ئەم داهێنانەی تۆماربکات، ئماژەش بۆ ئەوە دەکات پاش چەندین ساڵ لە لێکوڵینەوە توانی ئاوێتەیەکی کیمیاوی لە درەختی سەفسافدا بدۆزێتەوە توانای ئەوەی هەیە خانە ژێرپەنجەییکان ڕابگرێت.

 

شیمی ئاماژەی بەوەش کردووە لە ژوری تاقیگەکاندا لێکۆڵینەوە شیکارییەکان بەردەوامن بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی کۆتایی و بنبڕکردنی نەخۆشییکە.

 

و. دانا زەنگەنە