سەرۆکی هاوپەیمانی پیرۆزبایی نامەیەکی بلاوکردەوە

بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە ئارام قادر پیرۆزبایی نامەیەکی بڵاو کردەوەو تیایدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان دەکات.

 

هەر لە پیرۆزبایی نامەکەدا هاتووە “کۆچ وەرچەرخانێکی مێژویی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و گۆرانکاری گەورەی لە نەخشەی سیاسی و سیستمی حوکمڕانی هێنایە کایەوە”

 

 

سەرۆکی هاوپەیمانی هیوای خواستوە ساڵی داهاتوو ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت.